پیام سایت سیاسی خبری

کوشتنی سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لە ئیلام بە مەبەستی تۆڵەسەندنەوە

‏ک.م.م.ک:

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی کە ڕۆژی هەینی ٢ی سەرماوەزی٢٧٢٤ بە ناوەندی هەواڵی KMMK گەیشتووە، هاووڵاتییەک بە مەبەستی تۆڵەسەندنەوە لە کوشتنی براکەی، سێ ئەندامی یەک بنەماڵەی بە ناوەکانی میرزا عەلی ئاقایی و بێهروز ئاقایی کە هەردووکیان کوڕی مۆزەفەر بوون، هەروەها ساڵح ئاقایی کوڕی ئەرسلان لە گوندی زەردەڵان سەر بە هەلیلان له ئیلام، بە چەکی گەرم کوشتووە.

بکوژەکە کە گەنجێکی تەمەن ٢٧ ساڵە، بە مەبەستی تۆڵەسەندنەوەی کوشتنی براکەی کە لە شەڕێکدا لە گوندی شاران له مانگی ڕەزبەری ئەمساڵدا کوژرابوو، دەستی داوەتە کوشتنی ئەو هاووڵاتییانە.

خ.ع

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *