کوشتنی هاوڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانه ناوەندی هەواڵگری kmmk، چوارشەممە ٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەکی ٥٠ساڵ تەمەنی خەڵکی مەهاباد بەناوی ئەحمەد تەرمن بەتەقەی ڕاستەوخۆ و بەئەنقەستی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بەتەمای دەستبەسەری ناوبراوەوە بوون، کوژرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار کوتوویە: ئەم هاوڵاتییە بەبۆنەی تێهەڵچوونی کوڕەکەی لەگەڵ بەسیجییەک بەدوایەوە بوون، سەرەتا لە بەرانبەر ماڵەکەی لە گەڕەکی باخی سیسەی شاری مەهاباد فیشەکێکی لێدراوە پاش ئەوە لە نێزیک مەلەوانگەی بەهمەن دەکەوێتە سەر زەوی و جارێکیتر لە تەقەی دووهەمدا کە دەدرێ لە سەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەکوژرێت.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net