16
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، گەنجێک بەناونیشانی محەممەد عەزیزی خەڵکی قەسری شیرین، لە بازاڕی سنووری پەرویزخان بەتەقەی هێزە تایبەتەکان و هێزەکانی «نۆپۆ» کوژراوە.
بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئێوارەی یەکشەممە١٦ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، هێزە ناولێبراوەکان هێرشیان کردەسەر محەممەد عەزیزی و دایان بەر دەسڕێژ. ئەم گەنجە سێ فیشەک بەر سک و گەردنی دەکەوێ و گیان بەخت دەکات.
سەرچاوەکە ڕوونی دەکاتەوە کە محەممەد عەزیزی حەوتووی ڕابردوویش لەگەڵ چەکدارانی ڕێژیم تێهەڵچبوو و شەوی ڕووداوەکە، ئەم هێزانە بۆ دەسبەسەری ناوبراو هێرشیان کردەسەر بازاڕەکە، پاش ئەوەی محەممەد عەزیزی تەسلیم نابێ، تەقەی لێدەکەن و دەیکوژن.
ق.ش