80
ک.م.م.ک:
ڕۆژی سێشەممە ٨ی جۆزەردانی ساڵی ٢٧٢٤، هاووڵاتییەک بە ناوی سینا ڕەسوڵزادە، تەمەن ١٩ ساڵ خەڵکی شاری سەردەشت، لە ئەنجامی دەسڕێژی ڕاستەوخۆی گوللەی پاسەوانانی سنووری ڕێژیمی ئێران لە کۆمەڵێک هاووڵاتی لە کاتی کۆڵبەریدا، کوژرا.
جێی ئاماژەیه، ئەم کردە نامرۆڤانەیەی پاسەوانانی سنووریی ڕێژیمی ئێران له هێڵی سنووری هەنگەژاڵ-ی بانە ڕوویداوە.
شایانی باسه که حکوومەتی دیکتاتۆر و داگیرکەری ئێران، بەردەوام هەموو سەرچاوه و ژێدەره سروشتی و ئابوورییەکانی کوردستان تاڵان دەکات و به بیانکی پەڕاندنەوەی کۆڵێکی چەند کیلوویی، روژانه به گوللەباران کردن و لێدانی چەوساوەترین و لاوازترین توێژی کوردستان، ژیانیان دەخاته مەترسییەوه، ئەمه لەكاتێكدايه که رژیمی ئێران خۆی یەکێکه له گەورەترین ترانزێتەکانی قاچاخی نێودەوڵەتی.
خ.ع