19
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk, هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێران لە بەرزاییەکانی سەردەشت، ڕۆژی هەینی ٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی، گرووپێک لە هاوڵاتیانیان لەکاتی کۆڵبەری کردە ئامانج، لە ناویاندا هاوڵاتییەک بەناونیشانی برایم ئەحمەدنەژاد خەڵکی مەهاباد کوژرا.
هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێران سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی کاروانێک لە هاوڵاتیان لەکاتی کۆڵبەریدا دایە بەر دەسڕێژ و لە ئەنجامدا هاوڵاتی ناولێبراو گیانی بەخت کرد، تەرمەکەی لەلایەن هاوڕێکانییەوە بۆ ساردخانەی سەردەشت ڕاگوازرا.
شیاوی باسە کە، پاش کۆتایی قۆناغە ئیدارییەکان لە نەخۆشخانەی سەردەشت، تەرمی برایم ئەحمەدنەژاد ڕەوانەی مەهاباد کرایەوە.
ق.ش