121
ک.م.م.ک:
سێشەممر ٢٥ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی موعین تۆفیقپوور ٢٤ساڵ تەمەن و خێزاندار خەڵکی چۆمان سەربە شاری بانە لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێران لەو ناوچەیە تەقە لە ماشێنەکەی دەکەن و ناوبراو گیانی لە دەست دەدات.
شیاوی باسە کە هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران بەبێ هۆشدار و ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بەبیانووی ڕاگواستنی شتوومەکی قاچاخ تەقەیان لە ماشێنی ئەم هاوڵاتییە دەکەن و دەیکوژن.
ق.ش