ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK ، شەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، سامان سەیدی(یاسین) لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا کە خولی مەحکووم کرانەکەی لە زیندانی قزڵحەسار تێپەڕ دەکات بۆ نەشتەرگەری لووت بۆ نەخۆشخانەی ئیمام عەلی ڕاگوازرا.
سامان سەیدی سترانبێژی ٢٧ساڵی کرماشانییە کە ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوو دەستبەسەر و لە لێپرسینەوەکان کە بەوپەڕی توندووتیژییەوە لەسەری جێبەجێکرا، لووتی شکێنرا.
ئەم هاوڵاتییە پێشتر لە دادگای گشتی و ئینقلابی تاران بەبۆنەی تاوانەکانی؛ محاربە، گردبوونەوە و هاریکاری ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو کە پاش ناڕەزایەتی نیشاندان لە دیوانی باڵای ئێران چاوەڕێی لێکۆڵینەوەی نوێ لە دۆسیەکەیەتی.
سامان یاسین لە گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەجەوە بۆ بەندی هەشتی زیندانی ئێڤین ڕاگوازرا و بەزۆرەملێ پاش مانگێک بۆ زیندانی قزڵحەسار ڕاگوازراوە.
ق.ش