ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، خانەنشینکراوانی ئیدارەی پێوەندییەکانی کرماشان ڕۆژی دووشەممە ١٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی، لە ناڕەزایه دژی هەڵسووکەوتی ناوەندی جێبەجێکار و هەرەوەزی سپا- خاوەنە هەنووکوییەکانی کومپانیای پێوەندییوکان- گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی دەربڕینیان بەڕێوە برد، ناڕازییان لەڕێی کۆبوونەوەی لە بەرانبەر ئیدارەی پێوەندییەکانی دەڤەرەکە، ناڕەزایی خۆیان بەرانبەر دۆخی هەنووکەیی نیشان دا.
خانەنشینکراوانی پێوەندییەکان بەگشتی خوازیاری وەچنگخستنی مووچەی پاشەکەوت، یەکسان کردنی مووچە و زیادکردنی مووچە هاوتا لەگەڵ هەڵکشانی نرخەکان، دادوەرانە دابەشکردنی مووچەکان و لێکۆڵینەوە لە داواکارییە پاشەکەوت کراوەکانیانن، ئەوان لەو بڕوایەدان سەرەڕای ساڵگارێک خزمەتگوزاری، لە کەمترین پێداویستی خۆشگوزرەانی و بژیو بێبەری کراون و خوازیاری لێکۆڵینەوە لە دۆخی بژیوی خۆیانن.
ق.ش