ک.م.م.ک:
دووشەممە ٢١ی ٢٧٢٤، هاووڵاتییەک بە ناوی محەممەد ئەمین محەممەدی تەمەن ٧٣ ساڵ و خەڵکی گوندی تەمەرچین سەر بە پیرانشار، بۆ تێپەڕاندنی حوکمی دوو ساڵ بەندکران، بۆ زیندانی رژیم لە شاری نەغەدە گوازرایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵنێری KMMK لە لایەن سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە، ئەم هاووڵاتییە بەساڵاچووە پێشتر لە لایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە پیرانشار، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕێژیمی ئێران، بە دوو ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو.
سەرچاوەکە ئاماژەی کرد، کە ئەم هاووڵاتییه بەرامبەر بە حوکمەکەی پێشتر ناڕەزایەتی دەربڕیبوو و داوای پێداچوونەوەی کردبوو، بەڵام دادگای پێداچووونەوە، حوکمی دوو ساڵ زیندانیکردنەکەی، پشتڕاست کردبووەوە.
جێی ئاماژەیه، ناوبراو له ڕێکەوتی سێزدەی خەرمانانی٢٧٢٣، له لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم دەسبەسەر و دوای ٧٥ ڕۆژ لێپرسینەوە له ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
خ.ع