52
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، سینا فەرهادی هاوڵاتی ٢٧ساڵ تەمەنی خەڵکی سنە و لە ئەندامانی پێشووی حیزبێکی کوردی ئوپوزسیۆنی ڕێژیمی ئێران کە ماوەی سێ حەوتوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەست دا.
ئەم هاوڵاتییە گەنجە لە کاتێکدا چوار ڕۆژ پاش ئازادی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات تووشی حاڵەتێک وەکوو جەڵدەی دڵ ببوو کە لە ماوەی لێپرسینەوە لە ژێر گوشاری جەستەیی و ڕۆحیدا بووە.
ق.ش