71
ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵەکان، رۆژی یەکشەمه٢٧ی جۆزەردانی٢٧٢٤، پۆلیسی دەریایی ئیتالیا، هەواڵ و جێگای نوقم بوونی بەلەمێکی کۆچبەرییان پێڕاگەیێندرا، کە پاش دۆزینەوەیان له ئاوی ئازاد-دا، توانیان تەنها ده کەس لەو کۆچبەرانە رزگار بکەن.
شایانی باسه، بەلەمەکە کە حەفتا کۆچبەری هەڵگرتبوو، سیوپێنج کەسیان کورد بوون و ١٠کەسی ڕزگارکراو بە مەبەستی چارەسەری، گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ئیتالیا.
جێی ئاماژەیە، ئەم بەلەمە، ڕۆژی دووشەمەی حەفتەی ڕابردوو، لە بودرومی تورکیاوە بە مەبەستی ئیتالیا خراوەتە ئاو و دوایین پێوەندی و ناردنی لۆکەیشن کە کردوویانە ڕۆژی پێنجشەمە بووه. رۆژی یەکشەمه پاش ناردنی لۆکەیشنەکەیان بۆ پۆلیسی ئیتالیا، له کاتێکدا دەدۆزرێنەوە کە
تەنها ده کەسیان بە زیندوویی ماون.
خ.ع