60
ک.م.م.ک:
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی رەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، سامان یاسین تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی کرماشان، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، لە نەخۆشخانەی فێرکاری-چارەسەری و دەروونپزیشکی ڕازی(ئەمین ئاباد)، گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانەی قزڵحەسار-ی شاری کەرەج.
جێی ئاماژەیه کە ناوبراو لە ١٥ی رەشەمەی ئەمساڵ، دوای بڵاوکردنەوەی فایلێکی دەنگی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سەبارەت بە دوایین دۆخی خۆی له زیندان، بۆ جاری دووەم ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەروونی ڕازی کرابوو.
شایانی باسه کە دوای هەڵوەشاندنەوەی حوکمەکەی سامان یاسین، تا ئێستا چەند جارێک بڕیاری دادگایی کردنی ناوبراو لە دادگای باڵای رژیم، دواخراوە.
خ.ع