86
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی، دوکتۆر ئیمان دەستیار چالاکی مەدەنی و ڕێوەبەری پێشووی ئەنجوومەنی ئیسلامی خوێندکارانی زانکۆی پزیشکت یاسووج بەبۆنەی بڵاوکردنەوەی بابەتگەلێک لە پلەتفۆڕمی ئینستاگەرام لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
هیچ زانیارییەک لە چارەنووس ە شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.
شیاوی باسە کە دوکتۆر ئیمان دەستیار پێشتر دووجار لە ڕەوتی شۆڕشی ژینا لە خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی و لە بەفرانباری هەمانساڵ لەلایەن لقیلێکۆڵینەوەی دادستێنی ڕێژیمی ئێرانەوە لە یاسووج دەستبەسەر کرابوو.
ق.ش