15
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، یەزدان قەنبەری هاوڵاتی پێڕەوی ئاینیی یارسان، پاش دوو مانگ دەسبەسەری لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای بەنی ئەکرەمی ڕێژیمی ئێران لە کرماشان، بۆ زیندانی دیزەڵاوا ڕاگوازراوە.
هەروەها براکەیشی، مەنسووت قەنبەری و کەسێکی دیکە لە خزمانی ئەم بنەماڵە جەمشید حەقانی کە نێزیک مانگێک پێش لە شاری سرلاسئ باوەجانی لە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون، هێشتا لە دەسبەسەری ئەم دامەزراوە ئەمنی — چەکدارییەکەدایە.
ق.ش