76
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ٦ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئومید مەجیدی خەڵکی سنە بەدانانی بارمتەی ٥٠٠ملوێن تمەنی بەشێوەی کاتی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە ئازاد کرا.
شیاوی باسە، ناوبراو گۆرانیبێژی ستایلی ناڕەزایی دەربڕینی موزیکی ڕاپە وچەندد گۆرانییەکی ناڕەزایی دەربڕینی بەرهەم هێناوە.
جێی بیرهێنانەوەیە، ناوبراو چوارشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی ئەمنییەتی حکوومەت لەشاری سنە ڕاگوازرابوو.
تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵی ناوبراو بەدەستەوە نییە.
ق.ش