پیام سایت سیاسی خبری

ئازادی ئەحمەد حەسەنزادە باوکی نەمر محەممەد حەسەنزادە لە زیندان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، ئەحمەد حەسەنزادە بەدانانی بارمتە لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە بۆکان ئازاد کرا.

بەپێی کوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ ئەحمەد حەسەنزادە تۆمەتبار بە پڕوپاگاندا دژی رێژیمی ئێران و هاندانی دووکانداران بۆ پەیوەست بوون بە مانگرتنە گشتگیرەکانەوە لە ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی شۆڕشگێرانەی ژن ژیان ئازادی کراوە.

شیاوی باسە، ئەحمەد حەسەنزادە لە ڕۆژی ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوکات لەگەڵ دووهەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادت لەلایەن هێزە ئەمنییە جل مەدەنی لەبەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوو لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری بۆکان دەسبەسەر و ڕۆژی دواتر بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە بۆکان ڕاگوازرابوو.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *