ئاکپارتی پاش شکستهێنانی لە باکووری کوردستان لە هەڵمەتێکی چەکداری سەرۆکی شارەوانی هەڵبژێردراوی شاری وانی دەستبەسەر کرد

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢ی ئاپڕیلی ٢٠٢٤ی زاینیی، دوو ڕۆژ پاش هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە تورکیا و باکووری کوردستان، لە کاتێکدا لایەنگرانی پارتی یەکسانی و دێمۆکراسی گەل (DEM PARTI) سەرقاڵی بەڕێوەبردنی جێژنی سەرکەوتنی بەربژێری هەڵبژێردراوی خۆیان عەبدوڵڵا زێدان بوون، هێزە چەکدارەکانی دەوڵەت لە حیزبی فاشیستی داد و گەشەپێدان(AK PARTI) بە سەرۆکایەتی ئەردوغان لە هەنگاوێکی تاکلایەنانەی نائاساییدا پەسەندنامەی ناوبراوی پووچەڵ کردەوە و ئەم بەربژێرەی جڤاکیەی دەستبەسەر کرد.

بەگوێرەی هەواڵەکە، عەبدوڵڵا زێدان بەر لە هەڵبژاردنەکان لەلایەن دادگای باڵای وڵاتی تورکیاوە ڕەزامەندی لەسەر درابوو بەڵام دەوڵەتی دیکتاتۆری پارتی داد و گەشەپێدا بەپەرۆشی شکستی بەربژێری هەڵبژێردراوی خۆی عەبدوڵڵا ئاواش کە دۆڕاوی هەڵبژاردنەکان بوو بەجێی عەبدوڵڵا زێدان ناساندی کە ئەم هەڵسووکەوتە ناڕەزامەندی گشتی لێکەوتەوە و خەڵک لە شاری وان و دیکەی شارەکانی تورکیا بۆ پاراستنی دەنگەکانیان ڕژانە سەر شەقامەکان.

شیاوی باسە کە عەبدڵڵا زێدان بە جیاوازی پتر لە ١٣٠ هەزار دەنگ و لە سەدا ٥٥٠٥ی دەنگەکان سەرکەوتنی مسۆگەر کرد.

هەر لەم پێوەندییەدا هەواڵەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە لە جوولەمێرگ و هەندێ شاری دیکە، چەکدارانی پارتی داد و گەشەپێدان ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خەڵک کردووە.

تاکاتی ئامادە و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە ڕێژەی بریندار و گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانەکانی باکووری کوردستان بەدەستەوە نییە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net