بانگهێشتی هاوڵاتییەک بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ناسر سوڵتانی کوڕی ڕەحمان و خەڵکی پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان بانگهێشتی لقی یەکی جێبەجێکاری حوکمەکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی حکوومەتی ئێران لەو شارە کراو دەبێ بەو مەبەستە خۆی بە زیندانی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە بناسێنێت.

شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە پێشووتر لەلایەن دادسەرای گشتی و ئینقلابی حکوومەتی ئێرانەوە لە پیرانشار بەتۆمەتی چالاکی پڕوپاگاندایی لە بەرژەوەندی حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران بە ٩ ساڵ و ١٥ ڕۆژ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

شیاوی باسە کە ناسر سوڵتانی گوڵانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net