پیام سایت سیاسی خبری

بانە؛ برینداربوونی هاوڵاتییەک لەکاتی کۆڵبەری

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی زانیار محەممەدی ٢٩ ساڵ تەمەن خەڵکی سەقز لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵ لەلایەن سنوورپارێزانی ڕێژیمی ئێران جێگیرکراو لە هەنگی سنووری بانە فیشەک بەرپێی کەوتووە.

شیاوی باسە، بەهۆی تەقەی هێزە سنوورییەکان لە گرووپێک لە کۆڵبەران زانیار محەممەدی خێزاندار و باوکی منداڵێکی ٤ مانگە پێی بەقورسی بریندار بووە و بۆ چارەسەری ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی کراوە.

شیاوی باسە، لە حکوومەتە توتالێرەکانی هاوشێوەی ڕێژیمی ئێران سامانی نەتەوە بندەست کراوەکان بەتاڵان دەبێ و کاریگەری زۆر خراپ لەسەر ئابووری و ژیانی خەڵک دادەنێت و ئەم دیاردەیە دەبێتە هۆی لاوازبوونی سەرچاوە گشتییەکان، تێکشکانی سیستەمی ئابووری و سەرهەڵدانی پیشەگەلی بێ نرخی وەکوو کۆڵبەری و شووشتنەوەی پارەی لێدەکەوێتەوە.

ق.ش

The post بانە؛ برینداربوونی هاوڵاتییەک لەکاتی کۆڵبەری appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *