پیام سایت سیاسی خبری

برینداربوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی سیامەک یوونسی خەڵکی شاری بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران لە سنووری نەوسوو بەقورسی بریندار کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، چەکدرانی حکوومەتی بەبێ هۆشدارپيدانی پێشوەختە تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

شیاوی باسە، ناوبراو سک و ملی بەقورسی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی کراوە.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *