بۆکان؛ ڕاگواستنی سێ هاوڵاتی بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکانیان

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، سێ هاوڵاتی بەناوەکانی کازم مام سمایل، حسەین ئەحمەدی و یوونس محەممەدزادە بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکم بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شارە ڕاگوازران.

شیاوی باسە ئەم سێ هاوڵاتییە بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، لەلایەن لقی ١٠١ی سزاکانی بێداسگای شاری بۆکان بەتۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران و پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات محاکمە و بەپێی حوکمی دەرچوو: کازم مام سمایل بە ساڵێک، حسەین ئەحمەدی بە سێ ساڵ و یوونس محەممەدزادە بە سێ ساڵ و هەشت مانگ زیندان مەحکووم کرابوون.

شیاوی باسە کە ئەم سێ هاوڵاتییە پێشتر لە ڕێکەوتی دووشەممە ٧ی خەرمانانی ساڵی پار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە ڕفێنران و بۆ گرتووخانەیەکی نایاسایی ڕێژیمی ئێران ڕاگوازرابوون کە پاش چەندد حەوتوو لێپرسینەوە بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی حکوومەتی ئێران ئازاد کرابوون.

شایانی باسە لەکاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هەر سێ هاوڵاتی کوردی خەڵکی بۆکان لە کەرەنتینەی زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شارەدان.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net