جووتیار ئەشرەفزادە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا

Print Friendly, PDF & Email

جووتیار ئەشرەفزادە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا

جووتیار ئەشرەفزادە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا

09:53 – 7 December 2023

هەنگاو: پێنجشەممە، ١۶ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

جووتیار ئەشرەفزادە، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا دەستبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای بەندکردنی بەسەردا سەپاوە، جارێکی دیکە دەستبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە؛ ١٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (٦ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، جووتیار ئەشرەفزادە، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار، پاش ئەوەی کە لەلایەن لقی جێبەجێکردنی سزاکان لەو شارە بانگ کراوە، دەستبەجێ دەستبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی سزای ٢١ مانگ بەندکردن ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە کرا.

ئەو هاووڵاتییە یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری پیرانشار بووە و لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی "پێکهێنانی باند و گرووپ دژی ئاسایشی نەتەوەیی"، سزای ٣ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپا. دواتر ئەو سزایە لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٢١ مانگ بەندکردن کەم کرایەوە.

شایانی باسە کە هاوکات مەهوەش تەوەسولی، هاوژینی جووتیار ئەشرەفزادە، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی، لەلایەن هەر ئەو دادگایەوە سزای دوو ساڵ بەندکردن لە ماڵەوە بە پێبەندی ئەلیکترۆنیی بەسەردا سەپاوە.

مەهوەش تەوەسولی و جووتیار ئەشرەفزادە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری پیرانشار و لە ماڵی خۆیاندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون، پاشان بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگاییکردنەکەیان لە بەندیخانە ئازاد کران.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net