پیرانشار؛ بانگکران و دەستبەسەرکرانی کامیل شایان‌میهر

Print Friendly, PDF & Email

پیرانشار؛ بانگکران و دەستبەسەرکرانی کامیل شایان‌میهر

پیرانشار؛ بانگکران و دەستبەسەرکرانی کامیل شایان‌میهر

12:44 – 19 March 2024

هەنگاو؛ سێشەممە ٢٩ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی شاری پیرانشار بەناوی کامیل شایان‌میهر، دوای بانگکران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (١٦ی مارسی ٢٠٢٤)، کامیل شایان‌میهر، هاووڵاتیی تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کامیل شایان‌میهر دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هەروەها بارودۆخی ڕاگرتنی ناوبراو زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net