پیام سایت سیاسی خبری

جێبەجێکردنی حوکمی يێعدامی زیندانییەک لە بەندیخانەی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk,ڕۆژئ دووشەممە ٣ی بەفرانناری ٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی ئێعدامی زیندانییەک بەناونیشانی لوقمان ئەمینی نیا ناسراو بە لوقمان شەنگە، خەڵکی نەغەدە کە پێشووتر لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێران بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم زیندانییە لە بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە زیندانی کراوە و دوو ڕۆژ پێشتر بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام بۆ زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرابوو.

ناوبراە لە ٦ ساڵ پێشەوە بەتۆمەتی پێوەندیدار بەمادە سڕکەرەکان دەسبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *