پیام سایت سیاسی خبری

حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ جێبەجێ کرا

ک.م.م.ک:

هەینی ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی، جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی ئامانج عەزیزی هاوڵاتیی خەڵکی شاری ڕەبەت سەربە سەردەشت کە پێشتر لەلایەن کاربەدەستانی قەزایی ڕێژیمەوە بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان دەرکرابوو، لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ هاتە ئاراوە.

شیاوی باسە کە، جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی ئەم هاوڵاتییە لەلایەن سەرچاوە فەرمی و ڕاگەیاندنەکانی نێزیک لە هێزی قەزاییەوە ڕووماڵ نەکراوە.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *