خوڕەماوا؛ فەرمانی وێرانکردنی ماڵی ٣٠٠ بنەماڵە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

Print Friendly, PDF & Email

‏ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ‏KMMK، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢١ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی زیاتر لە ٣٠٠ ماڵ لە بەردەم بینای ئوستانداری پارێزگای لوڕستان له خوڕەماوا، بە دوای حوکمی ڕماندنی ماڵی ئەم هاووڵاتییانە، بەڕێوەچوو.

لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا، سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە، کە دادستانی دەزگای قەزایی ئێران لە ساڵی ٢٧١١دا، پلانێکی دژ بە دانیشتوانی گوندی پاگار واژۆ کردووە و بە پێی ئەو پلانە، بە ناوی فراوانکردنی پانتایی رێگا، سێ کۆڵانی گوندەکە وێران بکرێت، ئەمە لە کاتێکدایه هەموو ئەم خانووانە تاپۆی فەرمییان هەیە و تا ئێستا هیچ ڕێوشوێنێک بۆ کڕینی ئەو خانووانە یان گۆڕینیان، لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە نەگیراوەتەبەر.

شایانی باسه، کە ئەم کردەیەی ڕێژیمی ئێران دژی مافی مرۆڤە و ڕووخاندنی خانووی ٣٠٠ بنەماڵە بەبێ ڕەچاوکردنی مافی خاوەندارێتی و بەبێ دابینکردنی بەدیلێکی گونجاو بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو هاووڵاتییانە، نەک تەنیا دەبێتە هۆی ئاوارە بوون و نائەمنی بۆ خەڵک، بەڵکو بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە خانووەکان تاپۆیان هەیە، راستەوخۆ پێشێلکردنی مافی خاوەندارێتی خەڵکه.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net