خوڕەماوا؛ کوشتنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزی پۆلیسی ڕێژیمی ئێرانەوە

Print Friendly, PDF & Email

‏ک.م.م.ک:

ڕۆژی چوارشەممە، ١٢ی گوڵانی ٢٧٢٤، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی وەحید میردریکوەند، کوڕی سەعید خەڵکی شاری خوڕەماوا، بە دەستی هێزی پۆلیسی ئینتزامی ڕێژیمی ئێرانەوە کوژرا.

جێی ئاماژەیه، ئەم هاووڵاتییە نەخۆش و لە بارودۆخێکی نائاساییدا بووە، کە بە مەبەستی چارەسەری دەڕوات بۆ نەخۆشخانەی شەهید ڕەحیمی. پاشان گرنگینەدان بە چارەسەری کێشەی ناوبراو لە لایەن پزیشکان و کارمەندانی پزیشکی ئەو نەخۆشخانە، دەربڕینی ناڕەزایەتی ئەم هاووڵاتییەی لێدەکەوێتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند، که دوای ناڕەزایەتی ئەم هاووڵاتییه، پێی وتراوە کە رێگای پێنادرێ بڕواتە لای دوکتور، ئەمەش بووه هۆی پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکەی و لە ئەنجامدا بە دەستێوەردانی هێزی پۆلیس و سەرکوتکردن و لێدان بە مشت و باتۆم، سەری بەر لێدان دەکەوێت و مێشکی دەوەستێت و لە کۆتاییدا گیانی لە دەست دەدا.

شایانی باسه کە بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە، لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە هەڕەشەیان لێدەکرێت و لەئەنجامی ئەو هەڕەشانەشدا، مردنەکەیان بە خۆکوشتن ڕاگەیاندووە.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net