خۆکوژی خوێندکارێکی کچ

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سومەییە شەفێعی ٢٤ساڵ تەمەن و خوێندکاری بواری تەندروستیی ژینگە، بە خۆ فڕێدان له بانی بینایەکی نزیک له زانستگەکەی، دەستی دایه خۆکوژی و بە مەبەستی چارەسەری ڕەوانەی ناوەندێکی پزیشکی کرا.

شیاوی باسە بەپێی کوتەی خوێندکارێکی‌تری ئەم زانکۆیە، سومەییە شەفێعی پاش دەمەقاڵە لەگەڵ بەڕێوەبەری گرووپی بواری تەندرووستیی ژینگە له مەڕ خولی فێرکاری، له لایەن سەرۆکی زانکۆشەوە، بۆ هەڵوەشاندنەوەی تێرمێکی خوێندنەکەی گوشاری خرابوویەسەر.

جێی سەرنجە کە، سومەییە شەفێعی هەنووکە، بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانە ڕاگوازراوە و دواین دۆخی مەترسیدار ڕاگەیەنراوە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net