دیواندەرە؛ دەستبەسەری هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەکی کورد بەناونیشانی کوورش شەریفپوور خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی کوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەم هاوڵاتییە بەبێ نواندنی حوکمیڤقەزایی لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە: هێزە ئەمنییەکان پاش دەستبەسەری کوورش شەریفپوور هێرشیان کردۆتە سەرماڵەکەی و دەستیان داوەتە پشکنین.
هەروەها کوتی: ئەم هاوڵاتییە بۆ لێپرسینەوە بە گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ڕێژیم لە سنە ڕاگوازراوە.

کوورش شەریفپوور خەڵکی گوندی ڕەشیاوای سەربە دیواندەرەیە.

تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسیبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net