دەرکردنی سزای سێدارە بۆ هاووڵاتییەکی دەسبەسەربوو له کاتی کۆڵبەریدا

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

ڕۆژی دووشەمە٢١ی جۆزەردانی٢٧٢٤، هاووڵاتییەک بە ناوی ئیدریس ئالی، کە لە کاتی کۆڵبەریدا دەسبەسەر کرابوو، له لایەن دادگای ئینقلابی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕەزا نەجەف‌زادە، بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل، سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرا.

شایانی باسه کە، بەکرێگیراوانی ئەمنیی ڕژێمی ئێران، بە ئەشکەنجەدانی ئەم هاووڵاتییه و بەڵێنیی ئازادکردنی، ناچاری دەکەن بە وتنەوە و پەسند کردنی ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی. پاش تۆمارکردنی قسەکانی ئیدریس ئالی له گرتەڤیدۆیەکدا له لایەن ئەشکەنجەدەرەکانی، ئەو گرتەیە وەکوو بەڵگەی دانپێدانانی تۆمەتبار لە سەر تاوانبار بوونی، دەدرێتە دادگا و بەبێ مافی هەبوونی پارێزەر، له ئەنجامدا لە سەر هەمان بەڵگەی ساختە، سزای ئێعدامی بۆ دەردەکەن.

جێی ئاماژەیه، ئیدریس ئالی لە گەڵ حەوت هاووڵاتی دیکە له کاتی کۆڵبەریدا له ناوچەی سنووریی سەردەشت، له لایەن هێزەکانی ڕژێمەوە دەسبەسەر کرابوو. پێنج کەس لەوان بە دانانی بارمته ئازاد کرابوون و ئیدریس و دوو کەسیتر ڕاگیرابوون.

ئیدریس ئالی، له ئێستادا له بەندی زیندانییە سیاسییەکانی زیندانی ورمێ بەند کراوە.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵه، له سەر چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە کە له گەڵ ناوبراو دەسبەسەر کرابوون، زانیارییەک لە بەردەستدا نییه.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net