دەستبەسەرکردنی مورتەزا محەممەدی و براکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سنە

Print Friendly, PDF & Email

دەستبەسەرکردنی مورتەزا محەممەدی و براکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سنە

دەستبەسەرکردنی مورتەزا محەممەدی و براکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سنە

15:08 – 1 January 2024

هەنگاو: دووشەممە، ١١ی بەفرانباری ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی شاری سنە بە ناوی مورتەزا محەممەدی کە پێشتریش لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا دەستبەسەر کرابوو، بەرەبەیانیی ئەمڕۆش دوای ئەوەی کە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێرانەوە تەقە لە ماڵەکەی کراوە، جارێکی دیکە بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەر کرایەوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. ئیبرایم محەممەدی برای ناوبراویش کاتێک بۆ بەدواداچوونی دۆسیەکەی سەردانی دادگای کردووە دەستبەسەرکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ کاتژمێر ٧: ٠٠ی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، ١١ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (١ی جەنیوەریی ٢٠٢٤)، مورتەزا محەممەدی، دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێرانەوە لە گەڕەکی حەسەناوای شاری سنە تەقە لە ماڵەکەی کراوە، بە شێوەیەکی دڕندانەش دەستبەسەر کرا.

هەنگاو زانیویەتی کە ئیبراهیم محەممەدی برای گەورەی مورتەزا کاتێک بە مەبەستی بەدواداچوونی دۆسیەی براکەی سەردانی دادگای شاری سنەی کردووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم دوو برایە نەزانراوە.

لەم پەیوەندییەدا ئەو وێنانەی دەست "هەنگاو" کەوتوون، سەلمێنەری ئەوەن کە دەرگا و پەنجەرەی ماڵی ئەو هاووڵاتییە بە تەقەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات شکاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێزانە دەستیان بەسەر مۆبایلی سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەی ناوبراودا گرتووە و ڤیدیۆی کاتی دەستبەسەرکردنیشیان تۆمار کردووە.

دەستبەسەرکردنی مورتەزا محەممەدی لە کاتێکدایە کە ماڵی دایک و باوکی لە گەڕەکی حاجیاوا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێرانەوە گەمارۆ درابوو و هەروەها لەو گەڕەکەش خاڵی پشکنینیان دانابوو.

پێشتریش واتە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، ٤ی بەفرانباری ئەمساڵ، محەمەدجەعفەر محەممەدی، باوکی مورتەزا محەممەدی و تەمەن ٥٥ ساڵ، لە گەڕەکی حاجیاوای شاری سنە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە و بە شکاندنی دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکەیان، دەستبەسەر کراوە.

مورتەزا محەممەدی، ڕۆژی دووشەممە، ١ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردووش لە گەرمەی ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و لە گۆڕەپانی "دایک"ی شاری سنە و لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بەرەو ماڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ڕاگیرا و دەستبەجێ لەگەڵ سیروان محەممەدی، برای ناوبراو دەستبەسەر کران و دواتر لە ١٦ی هەمان مانگ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنیان لە بەندیخانەی سنە ئازاد کران.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net