دەستبەسەری هاوڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەکه خەڵکی گوندی توان نیشتەجێی بندڕە سەربە شاری پیرانشار بەناونیشانی محەممەد خالید ڕەسووڵزادە کوڕی محەممەد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو لەمبارەوە کوتی: ئەم هاوڵاتییە لە شوێنی کارەکەی لە شاری پیرانشار، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران هێرشیان کردەسەری و دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی بەردەست نییە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net