90
ک.م.م.ک:
چوارشەممە ١٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی فەرەج ئارسەن خەڵکی گوندی مەلەکشایی سەربە ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
شیاوی باسە، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت بەبێ نواندنی حوکمی قەزایت ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و جۆری ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.
ق.ش