دەستبەسەری و زیندانی کردنی باوکی داواکار( دادخواە) کەماڵ لوتفی

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٢٧ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، باوکی داواکار(دادخواە) کەماڵ لوتفی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە ڕادەستی زیندانی ڕێژیمی ئێران لە کامێران کرا.

شیاوی باسە، کەماڵ لوتفی باوکی داواکار گیانبەختکردووی ڕێگەی ئازادی ڕەزا لوتفی ـیە کە لە ڕەوتی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی لە ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە دێولان کوژرا.

جێی سەرنجە کە، ئەم باوکە داواکارە چەندد ڕۆژ دوایی کوژرانی کوڕەکەی دوابەدوای ئەوەی ڕێژیمی ئێران کوژرانی ڕەزا لوتفی خستە ئەستۆی دەست و پێوەندی ناحکوومی لە گرتەیەکدا بڵاوی کردەوە کە بکوژی کوڕەکەی ڕێژیمی ئێرانە و ڕاستەوخۆ عەلی خامنەیی وەکوو بەرپرسی ئەو جینایەتە ناساند و هەروەها چەندد جار لەسەر گڵکۆی منداڵەکەی جەختی کردەوە کە بەرپرسیارەتی کوژرانی کوڕەکەی و هەموو گیانبەزتکردووانی ڕێی ئازادی کەسێک نییە جگە لە عەلی خامنەیی.

هیچ زانیارییەک لەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی ئەم باوکە داواکارە بەردەست نییە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net