سزای سێدارەی ئەیووب کەریمی بەندکراوی مەزهەبیی کورد جێبەجێکرا

سزای سێدارەی ئەیووب کەریمی بەندکراوی مەزهەبیی کورد جێبەجێکرا

سزای سێدارەی ئەیووب کەریمی بەندکراوی مەزهەبیی کورد جێبەجێکرا

09:02 – 29 November 2023

هەنگاو؛ چوارشەممە ٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٣
سزای سێدارەی ئەیووب کەریمی، بەندکراوی مەزهەبیی کورد و خەڵکی مەهاباد دوای ١٤ ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێکرا. مانگی ڕابردوو سزای سێدارەی قاسم ئابستە یەکێک لە هاودۆسیەییەکانی ناوبراو جێبەجێکرابوو و پێنج کەسی دیکەشیان مەترسیی سێدارەیان لەسەرە.
بەگویرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (٢٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣) سزای سێدارەی ئەیووب کەریمی، بەندکراوی مەزهەبیی کورد و خەڵکی مەهاباد لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.
جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ئەیووب کەریمی لە کاتێکدایە کە ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی خەزەڵوەر، سزای سێدارەی قاسم ئابستە یەکێکی دیکە لە هاودۆسییەکانی ناوبراو هەر لەوبەندیخانەیە جێبەجێکرابوو.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو وێرای ئەوەی کە جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ئەیووب کەریمی بە توندی شەرمەزار دەکات، ڕایدەگەینێت کە ئەم بەندکراوە سیاسییە لە پرۆسەیەکی ناڕوون، نادادپەروەرانە و نایاسایی لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.
لە ماوەی ڕابردوودا هەنگاو گرتە ڤیدیۆیییەکی دایکی ئەیووب کەریمی کە تەمەنی لە ٧٠ ساڵ تێپەڕیوە، بڵاو کردەوە و لەو ڤیدیۆیەدا ڕوو بە ڕای گشتی و بەتایبەت دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای ڕاگرتنی جێبەجێکردنی سزای سێدارەی کوڕەکەی دەکرد.
هەنگاو پێشتر لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا ڕایگەیاند؛ ئەگەری هەیە سزای سێدارەی ئەیووب کەریمی و پێنج هاودۆسییەی دیکەی بە ناوەکانی داود عەبدوڵڵاهی، فەرهاد سەلیمی، ئەنوەر خزری، خەسرەو بەشارەت و کامەران شێخە جێبەجێ بکرێت.
ئەو بەندکراوە لە ١٦ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٠٩ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گواسترابووەوە.
ئەیووب کەریمی و شەش چالاکی مەزهەبیی کوردی دیکە بەناوەکانی داوود عەبدوڵڵاهی، فەرهاد سەلیمی، ئەنوەر خزری، خەسرەو بەشارەت، کامڕان شێخە و قاسم ئابستە بە تۆمەتی کوشتنی "عەبدوڵڕەحیم تینا، لەلایەن لەقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر "مەقیسە" بەتۆمەتگەلی وەک "چالاکی دژی ئاسایشی نەتەوەیی"، "چالاکی دژی حکومەتی کۆماری ئیسلامی"، "ئەندامەتی گرووپە سەلەفییەکان" و "فساد فی الارض" سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.
دانیشتنی پێداچوونەوە بە تۆمەتەکانی ئەو بەندکراوە ئایینییە کوردە ئاخرەکانی مانگی ڕەشەممەی ساڵی ٢٧١٥ بەڕێوەچوو و ٥ی جۆزەردانی ٢٧١٦ سزاکەی بەشێوەی فەرمی ڕاگەیەندرا.
شایانی باسە کە شایەنی باسە کە سزای سێدارەی ئەو بەندکراوە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٧١٦ لەلایەن لەقی ٤١ی دیوانی باڵای ئێران بە سەرۆکایەتیی دادوەر ڕازینی ڕەد کراوە و بەمەبەستی پێداچوونەوە ڕەوانەی لەقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران کرا.
لە جۆزەردانی ٢٧١٨ قاسم ئابەستە و ٦ هاودۆسیەکەی دیکەی بە تۆمەتی "فساد فی الارض" جارێکی دیکە لەلایەن لەقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەبوڵقاسم سەڵەواتی سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.
ئەو سزا بە گوشاری بەردەوامی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە لەلایەن لەقی ٤١ی دیوانی باڵای ئێرانەوە پەسەندکرا و ڕۆژی دووشەممە ١٤ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ بەشێوەی فەرمی بە مەحموود وەلیزادە تەباتەبایی، پارێزەری ئەو حەوت بەندکراوە ئایینییە کوردە ڕاگەیێندرا.
ئەو حەوت بەندکراوە لە بەندیخانەی گەوهەردەشت بەندکرابوون و ١٠ی گەلاوێژی ئەمساڵ دوای بەتاڵکردنی ئەو بەندیخانە، بۆ بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج گواسترانەوە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net