سزای لەسێدارەدانی مامۆستا موحەممەد خزرنژاد له لایەن دادگای باڵای ڕژێمەوە

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکان، سزای ئێعدامی مامۆستا موحەممەد خزرنژاد ناسراو بە مامۆستا بۆکانی، لە لایەن دادگای باڵای ڕژێمەوە پەسەندی کۆتایی کرا.

مامۆستا بۆکانی، له ٢٨ی گەڵاڕێزانی٢٧٢٢ی کوردی، له لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژێمی ئێرانەوە له شاری بۆکان، دەسبەسەر کرا و پاشان دادگای ئینقلابی ڕژیم له ورمێ، بە تۆمەتەکانی بێ‌بنەمای وەکوو(تێکشکانی یەکپارچەیی وڵات، افساد فی‌الارض و بانگەواز دژی نیزام) سزای سێدارە و شازدە ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاند.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لێپرسینەوەکانی مامۆستا بوکانی لەژێر ئەشکەنجەدا و دادگایی کردنی لە چوار دانیشتنی کورتدا بەبێ ئامادەبوونی پارێزەر ئەنجام دراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هاوڕا و هاودەنگ لە گەڵ نەتەوەی ئازادیخوازی کورد و کۆمەڵەی مامۆستایانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەم سزا و بڕیارە نامرۆڤانە و نادادپەروەرانە شەرمەزار و ئیدانە دەکات و داوا له هەموو ڕێکخراوە و ناوەند و دەزگاکانی مافی مرۆڤ دەکات، کە له بەرانبەری بڕیارەکان و کردارە قێزەونەکانی ڕژێمی ئێران، ئەرکی ئینسانی خۆیان بەجێبهێنن، کە پێش بە تەشەنەکردن و بەردەوامیی ئەم تاوانانە بگیرێت.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net