سنە؛ بانگهێشتکردنەوەی هێمن خاستان بۆ دادگای ئینقلابی ڕژێمی ئێران

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

هەینی هەژدەی جۆزەردانی٢٧٢٤، ناوەندی هەواڵی KMMK ئاگادار کرایەوە، کە هاووڵاتی هێمن خاستان تەمەن سی ساڵی خەڵکی سنە و له دەسبەسەرکراوەکانی شۆڕشی ژن-ژیان-ئازادی، له لایەن لقی دووی دادگای گشتی و ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە شاری سنە، بانگهێشت کراوەتەوە.

بە پێی لێدوانی سەرچاوەیەکی نزیک لە هێمن خاستان، ئاگادارییەک له سیستەمی ئەلیکترۆنیی دادگای ڕژیمەوە، لە ٢٩ی گوڵانی ئەمساڵدا، بە ناوبراوی ڕاگەیاندووه کە، پێویستە له ماوەی پێنج ڕۆژدا، خۆی بە لقی پەیوەندیدار بناسێنێ.

ئەم هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی دەی ڕەزبەری ساڵی٢٧٢٢ی کوردی، لە لایەن هێزی سەرکوتکاری ڕێژیمی ئێرانەوە، له ژێر توندوتیژیدا دەستبەسەر و بۆ ماوەی ٢٥ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعات، خرایه ژێر ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونییەوە. پاشان لە ٤ی خەزەڵوەری هەمان ساڵدا، تا کۆتایی دانیشتنەکەی، بە کەفالەتی ٥٠٠ ملوێن تمەن، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

هێمن خاستان، له گوڵانی٢٧٢٣ی کوردی، له لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕژیم بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی، بە تۆمەتی
کردەوەی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی، سزای سێ ساڵ و شەش مانگ و یەک ڕۆژ بەندکران، بە تۆمەتی سوکایەتی کردن بە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی، بە ١٥ مانگ و یەک ڕۆژ زیندان، هەروەها بە تۆمەتی پێکهێنانی دارودەستە، سزای ١٧ مانگ و ڕۆژێک زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

جێی ئاماژەیه، بەپێی ماددەی٣٤ لە یاسای سزادانی ئیسلامی، سێ ساڵ و شەش مانگ و یەک ڕۆژ لەم سزایە دەتوانرێت جێبەجێ بکرێت.

شایانی باسه، لەکاتێکدا دۆسیەی ئەم هاووڵاتییە لەلایەن پارێزەرەکەیەوە ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوە کرا، له ژێر گوشاری وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم، له لقی دووی بازپورسی دادگای ڕژیم له سنە، دۆسیەیەکی نوێی ئەندامێتی یەکێ له حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی، له سەر تۆمار کرا.

سەرچاوەیەکی نزیک له بنەماڵەی ناوبراو ڕایگەیاند: هێمن خاستان له ژێر گوشاری هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم، ناچار بووه سنوورەکان ببەزێنێت و ئێران جێبهێڵێت. بەڵام دەزگای ئیتلاعاتی ڕژیم، بە گوشار خستنە سەر بنەماڵەی ناوبراو، داوایان کردووه کە کوڕەکەیان بە دادگا بناسێنن و ڕادەستی بکەنەوە.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net