سەردەشت؛ بانگهێشتکردنی دوو مامۆستای ئایینی لەلایەن دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینی

Print Friendly, PDF & Email

‏ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکان، ماموستا سەلام مەحموودیان، پێش‌نوێژی گوندی بێورانی خواروو و مامۆستا مەلا حەسەن خزری، پێش‌نوێژی گوندی بێورانی ژووروو له شاری سەردەشت، بە فشاری دامودەزگا ئەمنییەکان، له لایەن دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینی له ورمێ بانگهێشت کران.

ئەم دوو مامۆستا ئاینییە، کە لە بەشێک لە وتارەکانیاندا ڕەخنەیان لە ئەنجامدەرانی کوشتنی هاووڵاتیان له کاتی کۆڵبەریدا گرتووە، ڕووبەڕووی فشاری دامودەزگا ئەمنییەکان و چنینی
دۆسیەی دادگا بوونەتەوە.

پێویستە بگوترێ کە دۆسیەچنین لەسەر ئەم دوو هاووڵاتیە لە سەردەمی شۆڕشی ژیناوە، بەهۆی پاڵپشتی له گەل و کەسوکاری شەهیدان، ده‌ستی پیكردووه‌.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net