سەقز؛ دواین ئاگادارکردنەوە بۆ چالاکێکی مەدەنی

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی شەممە ٢٢ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، لەلایەن لقی جێبەجێکاری سزاکانی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە لە شاری سەقز بۆ چالاکی مەدەنی ئەمجەد ساڵحزادە نێردارو داوای لێکرا لە ماوەی دە ڕۆژدا خۆی بە دادگا بناسێنێ.

بەگوێرەی هەواڵەکە، بەپێی ئەو ئاگادارکردنەوە، ناوبراو دەبێ بۆ جێبەجێکردنی سێ مانگ زیندانی تەعزیری یان پێدانی ١٦ملوێن تمەن بەدادگای ئینقلاب کۆتایی بەدۆسیەکەی بهێنێ.

شیاوی باسە، ئەمجەد ساڵحزادە بەبێ هەبوونی هیچ بەڵگەیەک لەلایەن دادگای ڕێژیمەوە سێ مانگ زیندانی بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بەسەریدا سەپێنرابوو بەڵام بەبۆنەی نەبوونی پێشینەی زیندانی کران دەتوانێ بەجێی چوون بۆ زیندان بە پێدانی ئەو بڕە پارەیە سزاکەی لەسەر هەڵبگێردرێت.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net