پیام سایت سیاسی خبری

سەقز؛ زیندانییەک بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوازرا.

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٤ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، زیندانییەک بەناونیشانی فەرزاد خادەمی خەڵکی شاری سەقز بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی حکوومەت لەو شارە ڕاگوازرا.

شیاوی باسە، ناوبراو بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لە ڕێکەوتی ١٢ی پووشپەڕی ساڵی ٢٧٢٠ی کوردی، دەستبەسەر و دواتر لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕآیژیمی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *