119
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییەک بەناونیشانی نەسرین حەسەنی ڕۆژنامەوانی خەڵکی بجنوورد لەلایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێرانەوە بەتۆمەتی چالاکی پڕوپاگاندایی دژی دەسەڵات و بڵاوکردنەوەی درۆودەلەسە بە ١٩ مانگ زیندان و دەرکەوتنی بێ باڵاپۆش بە دە ملوێن قەران سزای نەخت مەحکووم کرا.
شیاوی باسە، ناوبراو لە ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، لەڕەوتی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بجنوورد دەستبەسەر و دوایی ماوەیەک بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرابوو.
ق.ش