شنۆ؛ ناجێگیربوونی تەندرووستی هاووڵاتییەک له ئەنجامی تەقەی هێزەکانی ڕژیم

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

ڕۆژی یەکشەمە سێزدەی جۆزەردانی٢٧٢٤ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی موحەممەد عەلی شیرۆ، تەمەن چل‌وسێ ساڵ و خەڵکی گوندی زمە سەر بە شاری شنۆ، لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شاره، له ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ڕژیم بە سەختی بریندار بوو.

بە پێی ئەم هەواڵه، ناوبراو کە باوکی سێ منداڵە، بە مەبەستی کەندن و کۆکردنەوەی ڕووەکی بەهاری ڕۆشتووەتە کوێستانەکانی ناوچەی سنووری شنۆ، کە هێزە سنوورییەکانی ڕژیم بێ ئاگادارکردنەوەی پێش‌وەختە تەقەی لێ‌دەکەن.

جێی ئاماژەیه، ئەم هاووڵاتییه کە بە هۆی برینە قووڵەکانی قاچ و سینگی، گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەک له ورمێ، تەندروستی ناوبراو له دۆخێکی ناجێگیردایه.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net