پیام سایت سیاسی خبری

قەزوین؛ مەحکووم کردنی دووبارەی سووری بابایی چگنی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، چوارشەممە ١٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سووری بابایی چگنی هاوڵاتت لوڕی خەڵکی قەزوین و چالاکی مەدەنی دژی ڕووپۆشی زۆرەملێ لەلایەن فەتحوڵا محەممەدی سەرۆکی لقی سێی دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە شاری قەزوین ٧ مانگ زیندانی دیکەی بەسەردا سەپێنرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە ئەم هاوڵاتییە لە تۆمەتگەلی:

١. ئەندامەتت و ڕێوەبەری کەناڵگەلی دژە سیستەم

٢. هاندان و فریودانی خەڵک دژی ڕێژیمی ئێران

٣. سووکایەتی بەڕێبەری ڕێژیمی ئێران
پەڕیوەتەوە.

شیاوی باسە کە ئەم چالاکە مەدەنییە تا ئێستە ماوەی ١٨ مانگ زیندانی لەژێر ناوگەلی جۆراوجۆر تێپەڕاندووە کە بەرپرسی قەزایی کۆی دۆسیەکانی ناوبراوی پشت گوێ خستووە و هۆکارەکەیشی بە پەژیوان نەبوونەوە و تۆبەنەکردنی ناوبراو گرێداوە.
سووری بابایی چگنی ناوەڕاستەکانی خاکەلێوەی ئەمساڵ پاش تێپەڕاندنی ٩ مانگ زیندان بەدانانی بارمتە لە زیندانی چووبیدەری ڕێژیم لە قەزوین ئازاد کرابوو کە ڕێکەوتی پێنجشەممە ٤ی جۆزەردانی ئەمساڵ هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەرماڵەکەی و دەستبەسەر و بۆ زیندانی چووبیدەر ڕاگوازرابوو.

شایانی باسە کە ئەم هاوڵاتییە لە لوڕستانییە دوورخراوەکانی ڕێژیمی سەرکوتگەری شا بۆ قەزوینە.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *