لوڕستان؛ بانگهێشتی یاسر ڕەحمانی بۆ لقی یەکی دادگای گشتی حکوومەتی ئێران لە ڕوومشکان

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، پزیشکێکی خەڵکی ڕوومشکان سەربە پارێزگای لوڕستان، لە دەستبەسەرکراوانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی بانگهێشتنامەیەکی پێگەیشتووە کە دەبێ ڕێکەوتی ٥ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، لە لقی یەکی دادگای گشتی ئێران لە ڕوومشکان ئامادە بێت بۆ وڵامدانەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لەمبارەوە لە لاپەڕەی ئینستاگرامەکەی خۆیەوە نووسیویەتی: سێ ڕۆژی دیکە دەبێ لەگەڵ پارێزەرەکەم(پەیام دوڕفشان بۆ بەرگری لەو تۆمەتە هەڵواسراوەی کە دژ بەمن دەکار کراوە پاش دواین دەستبەسەری لە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، لە دادگا ئامادە دەبم.
ڕوونیشی کردەوە کە ئەو تۆمەتەی دژی من خراوەتەگەڕ پاش چەندد قۆناغ گۆڕانکاری لە کۆتاییدا پڕووپاگاندا دژی دەسەڵاتی پێناسرا. هەروەها کوتی گەر هاودەردی کردن و نووسین سەبارەت بە خەساربەرکەوتانی خۆپیشاندەر و بەتایبەت ئەوانەت بەبۆنەی بەرکەوتنی ساچمەی سوربی کوێر بوون، بە پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات ناس دەکرێت من شانازی پێوەدەکەم، گەر یارمەتیدانی پزیشکی و یارمەتی بۆ چارەسەری خەساربەرکەوتوان، ئەو ئەرکەی لە ئەستۆی حکوومەتە بەڵام بەشێکی من لە ئەستۆم گرتووە و بەم بۆنەوە زیندانی کرام، پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بێتە هەژمار، دووپاتی دەکەمەوە.»

شیاوی باسە ئەم پزیشکە سێشەممە ١٨ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتی سپاوە لە ماڵەکەی خۆی لە خوڕەماوا دەستبەسەر و ١٨ی ڕەزبەری هەمان ساڵ بۆ بەندی گشتی زیندانی ئێران لە خوڕەماوا ڕاگوازرا و ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی ڕەزبەر بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی لە زیندانی ئێران لەو شارە ئازاد کرا.

جێی بیرهێنانەوەیە یاسر ڕەحمانی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، لە گەڵ وو پزیشکی دیکە کە لە خوڕەماوا و تارانەوە سەردانی مەههابادیان کردبوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و ٢٨ی بەفرانباری هەمان ساڵ بەدانانی بارمتە ئازاد کرا و پاشان لەلایەن لقی سێی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئێرانەوە لە مەهاباد بەتۆمەتی گردبوونەوە و هاریکاری دژی تاوان دژی ئەمنییەتت ناوخۆیی و دەرەکه وڵات، پەڕییەوە وتەواوی کەرەستەی پزیشکی و یارمەتییەکانی خەڵک کە ئەم پزیشکە لە چوونی بۆ مەهاباد لە گەڵ خۆی بردبووی بە قازانجی هێزی قەزایی دەستی بەسەردا گیرا.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net