89
ک.م.م.ک:
سێشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “موسلم جەمشیدی” و “محەمەد موراد ئەندیشکۆ” خەڵکی شاری کۆهدەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان (لەک)، چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر بە مەبەستی جێبەجێکردنی بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرانەوە.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ئەم دوو هاووڵاتییە لە بەندیخانەی قزڵحەسار لە شاری کەرەج بەند کراون.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بڕیاری لەسێدارەدانی ئەم دوو هاووڵاتییە پەیوەندی بە تاوانەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکانەوە هەیە.
تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە لە بەر دەست دا نییە.
ع – ر