پیام سایت سیاسی خبری

لەسێدارەدانی زیندانییەک لە زیندانی دەستگرد لە ئیسفەهان

‏ک.م.م.ک:

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گوڵانی ٢٧٢٤ گەیشتوون، حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی تەمەن ٥١ ساڵ بە ناوی حوسێن بایەزیدی خەڵکی شاری میاندواو، لە زیندانی دەستگرد لە ئیسفەهان جێبەجێ کراوە.

به پێی ئەو ڕاپۆرتەی پێشتر باس کرا، ناوبراو ٣ ساڵ پێش به تۆمەتی پێوەندیدار به ماده هۆشبەرەکان دەستبەسەر کرا و پاشان له لایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوه، حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپێندرا.

جێی ئاماژەیه، کە لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لە بێدەنگی تەواوەتی میدیا ناوخۆیی و حکومییەکانی ئێراندا ڕوویدا.

خ.ع

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *