پیام سایت سیاسی خبری

مەحکووم کرانی کەیوان ڕەحیمی بە زیندان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، کەیوان ڕەحیمی چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن سیستەمت قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بە ٨ مانگ زیندان مەحکووم کراوە.

ئەم چالاکە مەدەنییە، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، لەگەڵ براکەی، کامەران ڕەحیمی لەبەردەم دادگای ڕێژیمی ئێران لە سەقز دەسبەسەر کران.

براکەت پاش چەندد کاتژمێر ئازاد کرا و کەیوان ڕەحیمی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

کەیوان ڕەحیمی پێشتریش چەندد جار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.

تا ئێستە هیچ زانیارییەک لە جۆری ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *