نۆروێژ؛ پێدانی خەڵاتی مافی مرۆڤی ڤاتسلاو هاول بە تۆماج ساڵحی

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

سێشەممە ١٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی، لە ذێوڕەسمێکدا لە ناوەندی دامەزراوەی مافی مرۆڤ لە شاری ئۆسڵۆی نۆروێژ تۆماج ساڵحی سترانبێژی ڕاپی مەحکووم بە ئێعدام و بەدیل گیراوی ڕێژیمی ئێران یەکێک لە براوەکانی خرڵاتت مافی مرۆڤی ڤاتسلا هاولی ساڵی ٢٠٢٤ی زاینیی، بەبۆنەی کەڵکوەرگرتن لە میووزیک بۆ دەربڕینی ناڕەزایی هەڵبژێردرا.

ئەم خەڵاتە کە بەشێوەی هاوبەش لەگەڵ گابریلا مونترۆ پیانۆژەن و چالاکی مافی مرۆڤی ڤێنەزۆیلا، تاهیر هامووت ئیزگیل شاعیر و سینەماکاری ئەویغوور ڕەخنەگری سیستەمی چین دەگرێت و لەلایەن نگین نیکنام نوێنەر و کارگێڕی لاپەڕە مەجازییەکانی تۆماج ساڵحی وەرگیرا.

خەڵاتی ڤاتسلاو هاول لە ناوی نووسەری ناسراو و سەرۆک کۆماری پێشووی وڵاتی کۆماری چێکەوە ناونراوە و هەر ساڵ بە کەسانی پێشخەری مافی مرۆڤ و ئازادی کە بوێرانە و داهێنەرانە کار دەکەن دەدرێت.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net