نۆسود؛ برینداربوونی هاوڵاتییەک بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

ڕۆژی هەینی، ٢٠ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٤ ساڵ بە ناوی بیلال شاهرۆخی، خەڵکی گوندی بانەوەرە سەر بەشی ناوەندیی شاری پاوە، دوای ئەوەی لە بەرزاییە شاخاوییەکانی سەر سنووری نۆسود لە کاتی کۆڵبەریدا دەکەوێتە خوارەوە بە سەختی لە بەشی قاچییەوە ئازار دەبینێت و بریندار دەبێت.

جێگەی ئاماژەیە کە هۆکاری ڕوودانی ئەم بابەتە لە کاتێکدا بووە کە لەلایەن هێزەکانی ڕژێم لە سەر سنوور راونراون، ئەم هاووڵاتییە بۆ چارەسەر بۆ ناوەندە پزیشکییەکان گواستراوەتەوە.

شایانی باسە، تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی تر لەسەر دوایین بارودۆخی جەستەیی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

ک.ح

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net