پیام سایت سیاسی خبری

نەغەدە؛ دەستبەسەری هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

دووشەممە ١١ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی محەممەد جۆخۆر( ئەمینیفەڕ) خەڵکی گوندی ئاڵیاوی سەربە شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی لە ورمێ کراوە.

شیاوی باسە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ئەم هاوڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *